قاسم سلێمانی پۆلیسی فیدرالی عێراق دەخاتە ژێر كۆنترۆڵی خۆی

12/07/2016 - 10:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

سەرچاوەیەكی عێراقی كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە باسی لەوەكردووە، لەحاڵی ئێستادا فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی جوڵەی پۆلیسی فیدرالی خستۆتە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە.
تاكو دێت دەسەڵاتی ئێران لەعێراق زیاتر پەرەدەسەنێت، تاكو ئێستا میلیشیا شیعەكان لەژێر ركێفی ئێران و بۆ بەرژەوەندی ئەو ووڵاتە كار دەكەن، بەپێی سەرچاوەیەكیش لەمەودوا پۆلیسی فیدرالیش كار بۆ (قاسم سلێمانی) فەرماندەی سوپای قودس دەكەن و بەفەرمانی ئەویش كار دەكەن.
پۆلیسی فیدرالی سەربە وەزارەتی ناوخۆیە، بەمەش دوای سوپا، پۆلیسیش دەكەوێتە ژێر ركێفی سلێمانی و بەئارەزووی خۆی جوڵەی پێدەكات كە ژمارەیان (60) هەزار كەسەو بۆ یەكەلایی كردنەوەی پرسەكان كاریگەریان هەیە.
لەبارەی كۆنترۆڵ كردنی پۆلیسی فیدرالی لەلایەن سلێمانی، ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەكردووە، دوای ئەوەی فەریق (رائید جەودەت) لەفەرماندەیی پۆلیس لەكارلابرا، ناوبراو شوێنەكەی گرتۆتەوە.

 

ئـ . كـ