تەقینەوەیەك لەشاری بەغداد 15 كەس دەكاتە قوربانی

13/07/2016 - 11:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


 ئەمڕۆ چوار شەممە لەنزیك خاڵێكی پشكنین لە باكوری رۆژهەڵاتی شاری بەغداد ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژراو تەقیەوەو بەوهۆیەشەوە 15 كەس بونە قوربانی.
 سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری بەغداد بە ئاژانسی (اخبار الیوم) ی ڕاگەیاندوە" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك خاڵێكی پشكنین لەناوچەی شەعبی باكوری بەغداد تەقیوەتەوە بەو هۆیەشەوە دوو كەس كوژراون و 13 ی تریش برینداربون"

جێگەی ئامایە ماوەیەكە تەقینەوەكان لەشاری بەغداد ڕوویان لە زیاد بونكردوەتەوە هاوڵاتیانیش هێزە ئەمنیەكان بە كەمتەرخەم دەزانن لە پاراستنی ئاسایشیی شارەكەدا.

أ.س