داوا لە ئاوارەكانی فەلوجە دەكرێت بگەڕێنەوە شارەكەیان

14/07/2016 - 12:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

حكومەتی عێراق هەوڵەكانی چركرۆتەوە بۆ گەڕانەوەی ئاورەكانی فەلوجە بۆ شارەكەیان، بۆ دەربازبوونیان لە گوزەرانی ناو كەمپەكان.

 

وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند حکومەت بریاری دەرکردووە بۆ گەرانەوەی ئاوارەکانی فەلوجە بۆسەر زێدی خۆیان و بەرپرسانی ئەمنیش دوپاتیان کردووەتەوە کە زۆرینەی شارەکە لە بۆمبی چێنراو پاککراوەتەوەو ھیچ مەترسییەکی لەسەر نەماوە، ھەروەک راشیگەیاند کە ئاوارەكان دەستیان کردووە بەگەرانەوەو لەچەند رۆژی ئایندەدا تەواو ئاوارەکانی ئەو شارە جارێکی تر لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان جێگیر دەبنەوە.


سەلمان جومەیلی: وەزیری پلاندانان ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو ھەوڵەی حکومەت بۆ دەرباز کردنی ئاوارەکانە لە گوزەرانی ناو کەمپەکان.

ش.م