مافی ئەندامێتی لە شەش پەرلەمانتار سەندرایەوە

14/07/2016 - 12:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

بە بڕیاری سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق شەش پەرلەمانتار بە هۆی ئامادەنەبونیان لە دانیشتنەكانی پەلەمان مافی ئەندامێتیان لێسەنەدرایەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارانە کە بەشێکن لەوانەی بەهۆی بەشدارینەکرنیان لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا دوورخراونەتەوە، دوانیان سەر بە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسان و دوانیشیان سەر بە هاوپەیمانی موتەحیدون و یەکێکیان سەر بە ئیئتیلافی مواتن و ئەوی دیکەشیان سەر بە هاوپەیمانی نیشتمانییە و لە کۆی ٣٤ دانیشتنی پەرلەمان تیایاندایە بەشداری لە ١٨ دانیشتندا نەکردووە.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە ١٥ی تەموزی ساڵی ٢٠١٤ وە تا ٣٠ی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ ئەو پەرلەمانتارانە لە کۆی ٣٤ دانیشتنی پەرلەمان بەشدارییان لە دانیشتنەکاندا نەکردووە.


بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، لە هەر ساڵێك پەرلەمانتار بۆی هەیە ١٥ ڕۆژ مۆڵەت وەربگرێت، بەهۆی ئامادەنەبونیشییەوە لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا بۆ چەند جارێک لەسەر یەک یان ١٠ جار لە هەر ساڵێکدا پەرلەمانتار ئاگادار دەکرێتەوە، ئەگەر دەرکەوت ئەو پەرلەمانتارە پابەند نابێت بە دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە، ئەو کاتە لەسەر بڕیاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان وەرگرتنەوەی مافی ئەندامێتییان دەخرێتە بەردەست ئەندامانی پەرلەمان.

 

ش.م