بۆ دڵنیاكردنەوەی هێزە ئەمنیەكان سەدر دەچێتە نێو خۆپێشاندەران

14/07/2016 - 22:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

وەكو خۆئامادەكردنێك، (موقتەدا سەدر) سەرۆكی ڕەوتی سەدر گەیشتۆتە ناو خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریرو دڵنیایی دایە هێزە ئەمنیەكان كە خۆپێشاندانەكان ئاشتیانە دەبێت و بەبەرگی سەربازیەوە نابێت.
(موقتەدا سەدر) رێبەری ڕەوتی سەدر خۆی گەیاندۆتە ناو خۆپێشاندەران و پەیامێكی ئاڕاستەی خۆپێشاندەران و دانیشتوانی بەغدا كردو هێزە ئەمنیەكانی دڵنیاكردەوە كە خۆپێشاندان بە مۆڵەتەو دوور لە توندوتیژی و ئاشتیانە دەبێت.
هاوكات سەدر دوای ڕاگەیاندنی پەیامەكەی لە گۆڕەپانی تەحریر سەردانی فەرماندە ئەمنیەكانی ناوچەكەی كردو ڕایگەیاند، ڕێگە نادەین هێرش بكرێتە سەر هێزە ئەمنیەكان و هاوڵاتیان.
لەماوەی دوو ڕۆژدا ئەوە دووەم جارە موقتەدا سەدر دێتە ناو شەقامەكانی بەغدا دوای ئەوەی دووشەممەی ڕابردوو سەردانی ناوچەی تەقینەوەكەی كەڕادەی كردو داوای ئەنجامدانی خۆپێشاندانی ملیۆنی كرد.

 

ئـ . كـ