لە سنووری ئەنبار داعش هێرش دەكاتەوە

15/07/2016 - 09:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

گروپە چەكدارەكانی پەلاماری خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار دەدەن و هەوڵ دەدەن ئەو ناوچانە بخەنەوە ژێر ركێفی خۆیان كە لەچەند هەفتەی رابردوودا لەدەستیاندابوو.
سەرچاوەیەكی سوپای عێراق بڵاویكردۆتەوە، گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشێكیان كردۆتە سەر شارەدێی روتبەی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبارو دوای شەڕو پێكدادانێك (17) چەكداری حەشدی شەعبی و پێنج چەكداری داعش كوژراون و هێرشەكەشیان شكێندراوە.
لەسنووری شاری روومادی و چەند ناوچەیەكی تر داعش بەبێ‌ شەڕ پاشەكشەیان كردبوو، دوێنێش هەوڵیانداوە لەڕێگەی دژە هێرش ناوچەكان بخەنەوە ژێر چنگی خۆیان، بەڵام شكستیان هێناوە.

 

ئـ . كـ