كوده‌تا له‌ عێراق ئه‌نجام نادرێت

17/07/2016 - 10:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش ‌و به‌رگریی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌نجامدانی‌ كوده‌تا له‌ ئێستای‌ عێراقدا به‌دور ده‌زانرێت ‌و هه‌ر هه‌نگاوێكی‌ له‌و شێوه‌یە، شكست ده‌هێنێت.

فالح خه‌زعه‌لی، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش ‌و به‌رگریی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هاوكێشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ عێراقدا جیاوازیی‌ زۆری‌ له‌گه‌ڵ دۆخی‌ سیاسیی‌ توركیادا هه‌یه و، به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ داعش ‌و ناسه‌قامگیریی‌ دۆخی‌ شاره‌كان ‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی‌ له‌ پۆسته‌ ئه‌منییه‌كاندا ده‌كرێن، هیچ كامێك له‌ سوپا ‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بواریان نییه‌ كوده‌تا له‌ عێراقدا ئه‌نجام بده‌ن.


له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ حكومه‌ت ‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق له‌ ژێر سایه‌ی‌ یه‌ك حیزبدا نین ‌و زۆربه‌ی‌ پێكهاته‌كان به‌شدارن له‌ ده‌سه‌ڵاتدا، بۆیه‌ هیچ لایه‌نێك هه‌وڵ نادات له‌ رێگه‌ی‌ كوده‌تاوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كورسیی‌ ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی‌ له‌و شێوه‌یه‌ بدرێت، ئه‌وا پێكهاته ‌‌و لایه‌نه‌كانی‌ عێراق بواری‌ پێناده‌ن.

ش.م