سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌باره‌ی كوده‌تاكه‌ی توركیا‌ هاته‌ ده‌نگ

17/07/2016 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند گەلی تورکیا توانای تێپەڕاندی ئەم قەیرانەی هەیە بۆ گێرانەوەی دامەزراوە دیموکراسیەکان.


لە ڕاگەیەنراوێکدا فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە ، گەلی تورکیا توانای تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە نائاساییەی ئێستای هەیە بۆ گێرانەوەی دامەزراوە هەڵبژێردراوە دیموکراسیەکان تا بتوانن ئەرکەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن.

لە ناوه‌ڕۆكی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە دوای راوێژکردنی چڕوپڕ لەگەڵ ژمارەیەک راوێژکاریدا، عێراق لە نزیکەوە و زۆر بە بایەخەوە بەدواداچون دەکات بۆ گۆڕانکارییەکانی تورکیا، هیوای زۆریشە کە تورکیای دراوسێ بتوانێت ئەم قەیرانە تێپەڕێنێت و گەلی تورکیای دۆستیش بە ئاشتیی و ئۆقرەیی و پێشکەوتن شاد بێت بە زوترین کاتیش، سیستمە دەستورییەکەی بۆ بگەڕێتەوە.

ش.م