ئەمساڵ ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە 36 ملیۆن كەس

18/07/2016 - 09:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمساڵ ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە 36 ملیۆن كەس.

 

عەبدولزهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا، رایگەیاند: بە گوێرەی پێشبینییەكانی دەزگای ناوەندی عێراقی ئەمساڵ 2016 ژمارەی دانیشوتوانی عێراق دەگاتە 36 ملیۆن كەس و لە 50.5% لە ڕەگەزی نێر دەبن.

 

هەروەها ئاماژەی  بەوەش كردووە: لەو 36 ملیۆن كەسە لە 50.5%یان نێر و 49.5%مێن و لە 15% دانیشتووان تەمەنیان لە پێنج ساڵ كەمترە و لە 25%یان تەمەنیان پێنج بۆ 14ساڵ دەبێت و لە 57%یش تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە.

 

 

سەلام بێستانسوری