پەرلەمانتارەكانی رەوتی سەدر بەمەرج دەگڕێنەوە بۆدانیشتنەكانی پەرلەمان

18/07/2016 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


 كوتلەی ئەحراری سەربە ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنن بە مەرج دەگەڕێنەوە بۆدانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە ئێستاشدا دانیشتنەكان تەنها ڕۆتینین.
ماجد الغراوی، پەرلەمانتاری رەوتی سەدر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە" تا ئێستاش دانیشتنەكانی پەرلەمان رۆتینین و پەرلەمانتارەكانیشیان بەمەرج دەگەڕێنەوە بۆ دانیشتنەكان"
پەرلەمانتارەكەی رەوتی سەدر ڕاشیگەیاندوە" تا ئێستاش كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چوار چێوەی گفتو گۆكردنە لەبارەی  گۆرانی وەزیرەكان و بریكارەكانیان و بەرێوەبەرگشتیەكاندان و ئەمانەش هەرهەموویان پێویستیان بە دەنگدان هەیە "
ماجد الغراوی، ئاماژەی بەوەشداوە" گەڕانەوەی كوتلەكەی ئەوان بۆدانیشتنەكان  وەستاوەتە سەر لێپرسینەوەی گەندەڵكاران و دەركردنی بریاری گرنگ و یەكلاكەرەوە لەبارەی وڵاتەوە دوور لە كۆبونەوەی رۆتینی"
 جێگەی ئاماژەیە لە هەفتەی ڕابردووە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیان پێكردوەتەوە كوتلە كوردستانیەكانیش چونەتەوە بەغدادو تا ئێستاش كوتلەی ئەحراری سەربە ڕەوتی سەدر بەشداری دانیشتنەكانی نەكردوەتەوە.

أ.س