موقته‌دا سه‌در ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ینه‌ ئامانج

18/07/2016 - 11:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در هه‌ڕه‌شه‌‌ له‌و ئه‌مریكیانه‌ ده‌كات كه‌ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و بڕیاره‌ بگه‌نه‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن.

سەدر لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە لایەنگرەکانیدا کە سەبارەت بە ھەڵوێستی بەرامبەر بەو ٥٦٠ راوێژکارەی ئەمریکا بۆ عێراقی دەنێرێت ئاڕاستەی کراوە رایگەیاند کە دەیانکەنە ئامانج، بێئەوەی ھیچ وردەکارییەکی زیاتر لەوبارەیەوە بدات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نوسینگه‌ی  (موقته‌دا سه‌در) به‌یانێكیان ده‌ركردووه‌ و له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی "ئاشتن كارته‌ر" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، بۆ ناردنی (560) سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكا، كه‌ هاوكاری هێزه‌ عێراقییه‌كان بكه‌ن له‌ شه‌ڕی موسڵ، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له‌و ئه‌مریكییانه‌ كردووه‌ كه‌ " ئه‌وانیش ده‌كرێنه‌ ئامانج.

 

ش.م