ژاپۆن هاوكاری مادی عێڕاق ده‌كات

18/07/2016 - 11:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە بەغدا ڕایگەیاند:( ٢١) ملیۆن و (١٧٠) هەزار دۆلار دەبەخشێت بە عێراق بەمەبەستی پرۆگرامی بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە.

.
بۆو یاودی، نوێنەری تایبەتی بانکی جیهانی لە عێراق ڕایگەیاند، بانکی جیهانی بە هاوکاری حکومەتی ژاپۆن بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی گەلی عێراق، ئەو یارمەتییە لەڕێگەی بانکی جیهانییەوە دەبەخشرێت بە عێراق. بڕیاروایە ئەو یارمەتییە داراییە لەچوار کەرتی عێراقدا خەرج بکرێت ئەوانیش کەرتەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی و پێشخستنی سیستمی پێدانی مووچەی نیشتمانی، گەشەپێدانی سەلامەتی و گەشەپێدانی چالاکییە بازرگانییەکان و چاکسازی حکومەت.
.
لەپێشوودا حکومەتی ژاپۆن بڕی ٢٢٠ ملیۆن دۆلاری بە عێراق بەخشیووە بۆ گەشەپێدانی چاکسازی و کەرتی گشتیی لە عێراقدا.
ئەم هاوکارییەی ژاپۆن بۆ عێراق لەکاتێکدایە کە لەماوەی دوو ساڵی پێشودا و بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، عێراق توشی قەیرانی دارایی سەخت بووە و بەو هۆیەشەوە داوای لە بانکی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ئەوەی قەرزی بدەنێ بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان کەلەبودجەی عێراقدا دروست بووە.

ش.م