لەسنووری مەخمور داعش هێرش دەكاتە سەر سوپای عێراقی

19/07/2016 - 08:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی سوپای عێراق لەنزیك شاری موسڵ و زیانیان پێدەگەیەنن.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی جەزیرە، گروپە چەكدارەكانی داعش لەنزیك گوندی (عۆسەجە) ی سنووری (حاجی عەلی) شارەدێی مەخمور.
هەروەها سەرچاوەكەی هەواڵ ئاماژەی بەوەشكردووە، داعش لەڕێگەی دوو خۆكوژو موشەك باران كردن توانیویانە شەش هەمەری سوپای عێراق تێكبشكێنن.
جێگەی باسكردنە دوێنێ‌ هێزەكانی سوپای عێراق پەلاماری سنووری گوندەكانی حاجی عەلیان لەباشووری خۆرئاوای مەخموردا، بەو ئومێدەی لەسەنتەری شارەدێی شەرگات نزیكتر ببنەوە.

 

ئـ . كـ