عه‌بادی‌ ناوی‌ جێگره‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان ئاشكرا ده‌كات

22/07/2016 - 20:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

هه‌فته‌ی‌ داهاتوو عه‌بادی‌  ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ بۆ جێگره‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان ئاشكرا ده‌كات ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ ژماره‌یك وه‌زیری‌ په‌سه‌ندكرد.
  
سێشه‌ممه‌ی‌ رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ نه‌وت، ناوخۆ، گواستنه‌وه‌. پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ په‌سه‌ندكرد،له‌ئێستاشدا  كار بۆ دیاریكردنی‌ شوێنگره‌وه‌یان ده‌كات.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كان چاوەڕێ دەکرێت هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ناوی‌ كاندیده‌كان بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی‌ وه‌زیره‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان ئاشكرا بکرێت، ڕێوشوێنه‌كه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و پلانه‌دایه‌، كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازی‌ دایڕشتوه‌. 


ڕێبین عه‌لی