كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ دیاریكرا كرا

23/07/2016 - 11:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئاژانسێكی هه‌واڵ له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی عێڕاقییه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌نیازه‌ له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌م دا ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ست پێبكات.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ چه‌ند به‌رپرسێكی بیانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كاركردن بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ بێ ئه‌وه‌ی پلان دانرێت بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان تیایدا وه‌ك پلانه‌كه‌ی بۆش ده‌بێت كه‌ له‌ 2003 دا حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام ی ڕوخاند بێ ئه‌وه‌ی پلان بۆ دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی دابنێت .

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌شتۆن كارته‌ر له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی هاوكاری عیڕاق دا له‌ واشنتۆن رایگه‌یاند: پێویسته‌ كار بكه‌ین بۆ پچڕاندنی هێڵی په‌یوه‌ندی شاری ڕه‌ققه به‌ موسڵه‌وه‌ و پلان داده‌نێین بۆ له‌ناوبردنی داعش، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌سو‌ریا و عیڕاق به‌باشی به‌ڕێوه‌ بچن، ئه‌وه‌ش داعش لاواز ده‌كات له‌په‌لامار دانی وڵاتانی جیهان.

 


هونه‌ر بانه‌گوڵانی