بۆ یارمەتیدانی عێراق دوو ملیار دۆلار دەدرێت

23/07/2016 - 18:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو - هەولێر

وڵاتانی ڕێكخەری كۆنفرانسی پەیمان بۆ یارمەتیدانی عێراق لە ڕێكەوتی ٢٠ ی تەموز كە لە كەنەداو ئەڵمانیاو ژاپۆن و كوەیت و ھۆڵەنداو ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا پێكھاتبوو چەند بڕیارێكی نوێی بۆ عێراق هێنایە كایەوە .

بە پێی ڕاگەیەندراوەكە بەڵێنی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار كۆمەكی نوێ بۆ خەڵكی عێراق درا بۆ وەڵامدانەوەی كەمپەینی دڕندانەی داعش كەبوە ھۆی نەھامەتی گەورەو بێبەشكردن و تێكشكاندنی خەڵكی عێراق.

ئەوەش هاتووە: بۆ یارمەتیدانی چارەسەركردنی ئەو بارە دژوارەی ڕوبەڕوی ئاوارەكانی عێراق بوەتەوە, كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كۆششی كرد بۆ دابینكردنی كۆمەكی مرۆیی زۆر پێویست وەك خۆراك و ئاوو پەناگە بۆ ئەوانەی كە پێویستیان پێیەتی .

لە بەشێكیتری ڕاگەیەندراوەكە هاتووە: ھەروەھا بۆ یارمەتیدانی ھێنانەكایەی كەشێك كە ڕێگە بە گەڕانەوەی سەلامەت و خۆویستانەی خێزانە ئاوارەكان بۆ شوێنە ئازادكراوەكان بدات بەزووترین كات.

م. كانی