دوا زانیاری له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مرۆی به‌غدا

27/07/2016 - 14:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری به‌غدا رویانداو، ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریناداری لێكه‌وته‌وه‌.

 

سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی‌ له‌ شاری‌ به‌غداد ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی‌ شوعله‌ی‌ باكوری‌ به‌غداد، كه‌سێكی‌ خۆكوژ به‌پشتێینێكی‌ بۆمبرێژكراوه‌وه‌، خۆی‌ به‌ خاڵێكی‌ پشكنیندا ته‌قانده‌وه‌ و 3 كه‌س كوژران و 8 كه‌سی‌ تریش بریندار بوون.

به‌وته‌ی‌ هه‌مان سه‌رچاوه‌: ته‌قینه‌وه‌ی‌ دووه‌م به‌هۆی‌ بۆمبێكی‌ چێنراوه‌وه‌ بوه‌ كه‌ بازاڕێكی‌ سه‌وزه‌و میوه‌ی‌ له‌ناوچه‌ی‌ یوسفیه‌ی‌ باشوری‌ به‌غدا كردۆته‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ 2 كه‌س كوژراون 7 كه‌سی‌ تریش بریندار بوون.

ش.م