ئارام شێخ محەمەد: نازانین ئاڵۆگۆڕی وەزارەتەکان لەسەر چ بنەمایەک دەبێت

27/07/2016 - 16:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق رایگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ین رۆڵی چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مان چالاكتر بكه‌ین و وه‌زیره‌كان باگهێشتی په‌رله‌مان بكه‌ین.

ئەمرۆ چوارشەممە 2016/7/27 ئارام شێخ محمد له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ شاری به‌غدا پێشوازی لە (تریفۆر لویس) ڕاوێژکاری سیاسی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لەعێراق كردوەو جێگری سەرۆكی پەرلەمان وتویەتی: ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو دیمەنی سیاسی تەمومژاوی کردووە، ھەموو لایەنەکان پشتیوانی پرۆسەی گۆڕین و چاکسازی دەکەن، بەڵام لەسەر میکانیزمەکەی ناکۆکییان ھەیە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاشیگەیاند: تائێستا وردەکاری گۆڕانکارییە وزارییەکان ڕونین چۆن دەبێ، ئاڵۆگۆڕی وەزارەتەکان لەسەر چ بنەمایەک دەبێت، ئەو کوتلانەی وەزیرەکانیان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، وەزیری نوێ دەستنیشاندەکەن یان سەرۆکی حکومەت بەکاندیدی تر پۆستە وزارییەکان پڕدەکاتەوە.

ئارام شێخ محەمەد ئاشكرای كرد، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەوڵەکانی لەبارەی چالاککردنی ڕۆڵی چاودێری و لێپرسنەوە چڕکردۆتەوە و سورە لەسەر ئەوەی لەم وەرزە نوێیەدا نمونەیەکی جیاوازتر پێشکەشبکات کە بە قازانجی خەڵک و پرۆسەی سیاسی بشکێتەوە و ئیمزای پێوێست بۆ بانگھێشتکردنی چەند وەزیرێک کۆکراوەتەوە و وەک دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕێوشوێنە پێویستەکان دەگرنەبەر بۆ بانگردنیان.

ش.م