ئامارێك: 600هەزارمنداڵی بێ باوك و 850هەزاربێوەژن لە عێراقدا هەن

27/07/2016 - 17:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویكردەوە بەپێی ئامارێك كە ئەنجامیانداوە 850 هەزار بێوەژن و 600هەزار منداڵی بێ باوك لە عێراقدا بونیان هەیە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق كەئەمڕۆ بڵاویكردوەتەوە هاتووە" بەپێی ئامارە فەرمیەكان كەلەدەزگای ناوەندی ئامارەوە بۆساڵی 2016 ئەنجامدراوە 850 هەزار بێوەژن جگەلە پارێزگاكانی موسڵ و ئەنبار لە عێراقدا بونیان هەیە"

هەربەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی پلاندانان" لە عێراقدا جگەلە هەردو پارێزگاكانی موسڵ و ئەنبار 600هەزار منداڵی بێ باوكیش لەعێراقدا تۆماركراون"

أ.س