نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق راگەیەندراوێك بڵاو دەكاتەوە

28/07/2016 - 14:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق رەتیدەكاتەوە كە هیچ پەیجێكیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و فەیسبوكدا هەبێت، هەر بابەتێك لەسەر پەیجەكان بە ناوی سەرۆك كۆمارەوە بڵاودەكرێتەوە بەهیچ جۆرێك پەیوەندییان بەوەوە نییە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات هەندێك لە سایتە نامەسئولەكان لێدوانی چەواشە و هەڵبەستراویان بڵاوكردۆتەوە و داویانەتە پاڵ (د.فوئاد مەعسوم)، نوسینگەی راگەیاندن رەتیدەكاتەوە كە سەرۆك كۆمار یان نوسینگەی تایبەتی و نوسینگەی راگەیاندنەكەی سەرۆك كۆماری عێراق هیچ پەیجێكیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و (فەیسبوك) دا هەبێت، بەڵكو تاكە سایتی ئەلەكترۆنیی رەسمیی كە ئێستا هەواڵی دیدار و چالاكی و لێدوانەكانی تایبەت بە سەرۆك كۆمار بڵاودەكاتەوە سایتی ئەلیكترۆنی سەرۆكایەتیی كۆمارە.

لە كۆتایی راگەیندراوەكەدا هاتووە كە ئەم راگەیەندراوە تەئكیدكردنەوەیە لەسەر بەیاننامەكانی پێشوی لە رێكەوتی (2/8/2014) و (28/7/2015) رونكردنەوەكانی تریش و تیایدا ئاماژەكراوە كە هەر بابەتێك لەسەر پەیجەكان بە ناوی سەرۆك كۆمارەوە بڵاودەكرێتەوە بەهیچ جۆرێك پەیوەندییان بەوەوە نییە.

 

ش.م