وەزیری ڕۆشنبیری مەترسیەكی گەورەی مووچە ئاشكرا دەكات

28/07/2016 - 15:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

وەزیری ڕۆشنبیری عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە قەرزەکانی سەر عێراق مەترسیدارن و تا كۆتایی ساڵ قەرزەكان دەگاتە نزیكەی (100) ملیار دۆلار.


ئەمڕۆ پێنجشەممە (28\7\2016)، فریاد رواندزی، وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: رێی تێناچێت ئابووریی عێراق به‌ره‌و باشتر بچێت، رەنگە تا كۆتایی ئه‌مساڵ قه‌رزه‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق بگاته‌ (100) ملیار دۆلار كه‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ش مەترسیدار.

ڕواندزی بۆ میدیاكانی حیزبەكەی ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە نزیكه‌ی یەک لەسەر سێی عێراق به‌هۆی پرۆسە سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ وێران بووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش عێراق ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی نه‌قۆسته‌وه‌، کاتێک كه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌ 120 دۆلار، تا بتوانێت ژێرخانی ئابووری ببووژێنێته‌وە.

وەزیری ڕۆشنبیری ئەوەشی نەشاردووەتەوە ئاسان نییه‌ پێشبینیی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ ئه‌و عه‌قڵیه‌تی ئیداره‌دانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌م دۆخه‌ سیاسییه‌ تێكترشاوه‌دا، گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێ و دۆخی ئابووری بەرەو باشی بچێت.

 

ش.م