كۆنترۆڵ كردنەوەی حەویجە دەستیپێكرد

30/07/2016 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

كوردیو - تایبەت

دوای كۆنترۆڵ كردنی زیاتر لە دوو ساڵ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە ئێستادا سوپای عێراقی ئامادەكاری دەكات بۆ گرتنەوەی شارۆچكەی حەویجە.
سەرچاوەیەك لە سوپای عێراقی بۆ كوردیو وتی:دوو لیوای مودەرەعە بەسەر پەرشتی عبدالامیر زەیدی گەیشتە ناوچەی زەرگە لە نزیک ناحییەی عەلەم، وەک ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆل کردنی شارۆچکەی حەویجە.

سەرچاوەكە وتیشی : لە ئێستادا جگە لەو دوو لیوایەی لەوێ ئامادەن ، وابریارە هێزی زیاتر ڕەوانە بكرێت.


ڕێبین عەلی