هیندستان دەبێتە كڕیاری پلە یەكی نەوتی عێراق

30/07/2016 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

ووڵاتی هیندستان دەبێتە كڕیاری پلە یەكی نەوتی عێراق و تەنها لەماوەی سێ‌ مانگدا بایی (16) ملیار دۆلار نەوتی لێكڕیوە.
لەماوەی مانگەكانی نیسان و ئایارو حوزەیرانی ئەمساڵ هیندستان بایی (16) ملیار دۆلار نەوتی لەعێراق كڕیوە، بەمەش بۆتە كڕیاری پلە یەكی نەوت.
(دامیندرا برادان) وەزیری نەوتی هیندستان رایگەیاند، عێراق لەماوەی سێ‌ مانگدا (11) ملیۆن تۆن نەوتی خاوی هەناردەی ووڵاتەكەی كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر سعودییە گەورەترین هەناردەی نەوت بوو بۆ هیندستان.
جێگەی باسكردنە هیندستان یەكێكە لە گەورەترین هاوردەكەرانی وزە لە جیهانداو نزیكەی (80%) پێداویستی ناوخۆ هاوردەدەكات و لە ماوەی دوو ساڵی رابردووشدا هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ هیندستان بە رێژەی (20%) زیادیكردووە.

 

ئـ . كـ