موقتەدا سەدر دژایەتی خۆی بۆ رێكەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا ڕاگەیاند

30/07/2016 - 12:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

سەرۆكی ڕەوتی سەدر وشیاری دەدات لە مەترسیەكانی ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ئەمریكا و داوا لە حكومەتی عێراق دەكات بكەوێتە خۆی پێش ئەوەی لێی دەترسن روبدات.


موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە میانەی پرسیار و وەڵامەكاندا كە لە پێگەی فەرمی ڕەوتەكەی بڵاوی دەكاتەوە و گوازرشت لە راِی فەرمی ڕەوتەكەی دەكات، لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی بۆچونی لەسەر ڕێكەوتنی نێوان كورد و ئەمریكا، دەڵێت: ڕێكەوتنەكە مەترسی هەیە و پێویستە حكومەت هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پێش ئەوەی لێی دەترسین ڕووبدات.


هەروەها یەكێك لە پێگە نزیكەكانی ڕەوتەكەی باسی لە مەترسی رێكەوتنەكە كردوە و بە تایبەت پێی وایە هندێك لە بەندەكانی ڕێكەوتنەكەی بەغدا ئاگادار نیە لێی ئەگەرچی بە ڕواڵەت بە غدا ئاگاداربووە، بە تایبەت ئەو بەندانەی باس لە دامەزراندنی چەند بنكەیەكی سوپای ئەمریكا دەكەن لە هەرێمی كوردستان.