سەدر مانگێك خۆپێشاندانی راگرت

30/07/2016 - 23:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

لەبەر چەند هۆكارێك سەرۆكی رەوتی سەدر داوای كردووە، تاكو ماوەی مانگێكی دیكە لایەنگرانی پەنا نەبەنە بەر هیچ خۆپێشاندانێك. 

(موقتەدا سەدر) سەرۆكی رەوتی سەدر لەعێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا داوای كردووە لایەنگرانی تاكو ماوەی مانگێكی دیكە پەنا نەبەنە بەر هیچ خۆپێشاندانێك، پێشی وابووە كە پرسی خۆپێشاندان بەلای هەندێك لایەن بۆ سەدرییەكان قۆرخ كراوە، بۆیە جارێ‌ ئەوان خۆپێشاندان ناكەن.
(موقتەدا سەدر) هۆكاری راگرتنی خۆپێشاندانەكانی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی كە داواكاری چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تەنها داوای رەوتەكەی ئەوان نەبێت و ھاوكات وەڵامی ئەو لایەنانەش دەدەنەوە كەدەڵێن خۆپێشاندانەكان لەلایەن سەدرییەكانەوە قۆرخ كراوە، هەربۆیە ئەو ماوەیە دەدەنە ئەو لایەنانە كە هەڵوێستی خۆیان بخەنەڕوو.
سەرۆكی رەوتی سەدر ئاشكرایكردووە، راگرتنی خۆپێشاندانەكان بەو مانایە نایەت كەئەوان دەستبەرداری داواكارییەكانیان بن بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەنەدەڵی عێراق، سوربوونی خۆشیان لەسەر ئەو پرسە راگەیاندووە.

 

ئـ . كـ