شارەدێی خالیدیە لەسنووری روومادی گەمارۆ دەدرێت

31/07/2016 - 08:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی شارەدێی خالیدیەی خۆرهەڵاتی شاری روومادیان داوە.
(عوسمان غانمی) سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی ئەڵمانی رایگەیاندووە، شارەدێی خالیدیە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان گەمارۆدراوە، ئەوەش وەك ئامادەكارییەك وایە بۆ دەرهێنانی لەژێر چنگی گروپە چەكدارەكانی داعش.
غانمی باسیشی لەوەكردووە، هێزە ئەمنییەكان چوونەتە نێو شارەدێی جەزیرەو لەنزیك رووباری مالح نیشتەجێ‌ بوونە، دووپاتیشی كردەوە پرۆسەی كۆنترۆڵ كردنەوەی ناوچەكانی سنووری شاری روومادی سەركەوتوانە بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەكەی هەواڵ ئاماژەی بەوەكردووە، شارەدێی خالیدیە لەلایەن چەكداری هۆزەكان و حەشدی شەعبییەوە گەمارۆدراوە.