ئەمڕۆ پەرلەمان كۆدەبیـَتەوە و بانگهێشتی وەزیری بەرگریش دەكرێت

01/08/2016 - 10:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

بریارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر11ی پێش نیوەڕۆ ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق كۆبێتەوە لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەك پرۆژەیاساوە دەكرێت و وەزیری بەرگریش بانگهێشتی كۆبوەنەوەكە دەكرێت.
بەپێی خشتەیەك كە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردوەتوە تیایداهاتووە" ئەمڕۆدووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران هەشتەم كۆبونەوەی خۆی لەم خولەدا ئەنجام دەدات و لە كۆبونەوەكەدا ژمارەیەك پرۆژەیاسا خوێندنەوەیان بۆدەكرێت و ژمارەیەك پرۆژەیاسای تریش پەسەند دەكرێن"
لەبەشێكی تری خشتەی كۆبونەوەكەدا ئەوەش هاتووە" لەبڕگەیەكی دانیشتنەكەدا خالد عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق بەشداری كۆبونەوەكە دەكات بەمەبەستی لێپرسینەوە لەسەر چەنددۆسیەێك"

أ.س