ئێران سەربازگەی میلیشیاكان لە لوبنانەوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق

01/08/2016 - 11:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ڕۆژنامەیەك ئاشكرای دەكات ئێران لە ئێستادا سەرقاڵی گواستنەوەی ژمارەیەك سەربازەگەی مەشق و ڕاهینانی چەكدارە میلیشیاكانە لە لوبنانەوە بۆ ناوخۆی عێراق بەتایبەتی بۆ پارێزگاكانی ناوەراست و باشوری عێراق.

سەرچاوەیەكی سیاسی لە عێراق بە رۆژنامەی سیاسەی كوێتی ڕایگەیاندوە"ئێران پلانێكی تەواوی داڕشتەوە بۆ ئەوەی پرۆژەیەك بۆ دەستتێوەردانی وڵاتانی عەرەبی ناوچەكە جێبەجێ بكات بەتایبەتی لەدوای كۆتایهاتنی شەری موسڵ"
ئەو ڕۆژنامەیە لەزاری ئەو سەرچاوە سیاسیەی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە"بەشێك لەو پلانەی كە ئێران دایر ِشتوە بریتیە لە گواستنەوەی سەربازگەكانی لە وڵاتی لوبنانەوە بۆ ناوخۆی عێراق و بۆئامادەكردنی میلیشیاكان و مەشق پێكردنیان بۆ پشتگیركردن لە چەكدارانی حوسی و ناردنی ئەو میلیشیایانە بۆ وڵاتانی كەنداو"
رۆژنامەكەئاشكراشیكردوە" ئەو سەربازگانە بەسەرپەرشتی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە لوبنانەوە بۆناوچەكانی ناوەراست و باشوری عێراق دەگوازرێنەوە و سەرپەرشتی دەكرێن"

أ.س