بەغدا 23 پڕۆژەی وەبەرهێنان ڕادەگەیەنێت

01/08/2016 - 16:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

كوردیو - هەولێر
 
دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا بە هاوكاری لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتی بەغدا، كۆنگرەی وەبەرهێنانی بۆ 23 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە بەغدا ئەنجامدا كە بڕی تێچووی ئەو پڕۆژانە زیاتر لە یەك ملیار دۆلارە.
 
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا شاكر زاملی لە پەراوێزی كۆنگرەی وەبەرهێنانی پڕۆژەكان وتی: "ئەمڕۆ 23 پڕۆژەی وەبەرهێنان كە بڕیاریان لەسەردراوە لە بەغدا ئەنجام بدرێن، لە كۆنگرەكەدا خرانە بەردەم كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنان و وەك خەڵمێنداراوە بڕی تێچووی ئەو پڕۆانەش زیاتر لە یەك ملیار دۆلار".
 
بەپێی ئەوەی زاملی روونیكردەوە، ئەو پڕۆژانە، كەرتەكانی بواری فێركردن، گەشتوگوزار، نیشتەجێبوون و تەندروستی دەگرێتەوە و دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا ئاسانكاری بۆ سەرجەم وەبەرهێنەرانی دەكات لە پێناو جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە كە لەئەمڕۆوە دەست پێدەكەن.
ئەنجامدانی ئەم پڕۆژانە لە كاتێكدایە کە عێراق بە هۆی شەڕی رووبەڕوونەوەی داعش و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، رووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی دارایی بووەتەوە.
 
م. كانی