نوێترین زانیاری لەسەر تەقینەوەكانی ئەمڕۆی بەغدا

02/08/2016 - 13:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

بەپێی گوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغدا دوو تەقینەوە لە دوو شوێنی جیاواز رویانداوە و بۆتە هۆی كوشتن و برینداربوونی ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی.

بە پێی سەرچاوەكە تەقینەوەی یەكەم بە هۆی بۆمبێکی چێنراو لە ناوچەی پیشەسازی لە گەڕەکی تاڵیبیە کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی بەغدا تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی ٥ کەس، تەقینەوەی دووەمیش لە قەزای مەحمودییەش لە باشوری شاری بەغدا بۆمبێکی چێنراو لە بازاڕێکیدا تەقییەوە و بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی ٩ کەس.


بە پێێ سەرچاوەكانی هەواڵ هەر ئەمڕۆ کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو پەلاماری خانوویەکیان دا لە گەڕەکی نەسر لە رۆژهەڵاتی بەغدا و بە کڵاشینکۆف دەسترێژیان لە سێ ژن کردووە و هەرسێکیان کوشتوون.

شایەنی باسە ماوەیەکە رۆژانە تەقینەوە لە پارێزگای بەغدا روودەدەن و زۆرینەی تەقینەوەکانیش لە بازاڕە میللییەکان و ناوچە هەژارنشینەکان روو دەدەن.

ش.م