نەتەوەیەكگرتوەكان : لەمانگی تەمموزدا 1966كەس لەعێراق بونەتە قوربانی كارە توندو تیژیەكان

02/08/2016 - 15:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت تەنهالەمانگی تەمموزی ڕابردودا بەهۆی كارە توندو تیژیەكانەوە لە عێراق 1966كەس بونەتە قوربانی و زۆربەی قوربانیەكانیش لە شاری بەغداد بوون.
ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەیاننامەیەكدا نێردەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق رایگەیاندوە" لەمانگی تەمموزی ڕابردودا ژمارەی ئەوكەسانەی كە بەهۆی كارە توندو تیژیەكانەوە كوژراون گەیشتوەتە 759 كەس و ژمارەی بریندارەكانیش 1207كەس "
نەتەوەیەكگرتوەكان ڕاشیگەیاندوە" 130 كەس لە كوژراوەكان لە ڕێزی هێزە ئەمنیەكان و پێشمەرگەو میلیشیاكان بوون كە لەگەڵ چەكدارانی داعشدا دەجەنگن و 146كەسی تریشیان برینداربون"
بەیاننامەی نەتەوەیەكگرتوەكان ئاماژەی بەوەشداوە" پارێزگای بەغداد زۆرتر زیاندمەندبووە تەنها لە پارێزگای بەغداد 513كەس كوژراون و 887 كەسی تریش برینداربون"

أ.س