ئەمریكا وادەیەكی بۆ شەڕی شاری موسڵ ئاشكرا كردووە

02/08/2016 - 22:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

 

 

بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا پێشبینی دەكەن شەری رزگاركردنی شاری موسڵ لە مانگی تشرینی یەكەم داهاتوو دەست پێ بكات و ئەو پڕوپاگەندانەش رەتدەكەنەوە كە دیاریكردنی ئەو وادەیە پەیوەست بكرێت بە كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.
بەپێی راپۆرتی گۆڤاری پۆڵەتیكی ئەمریكی ئاشكراكراوە، بەرپرسانی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا پێشبینی دەكەن پلانی ئازادكردنی شاری موسڵ كە ماوەی چەند مانگێكە كاری لەسەر دەكەن لەكۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوودا بخرێتە بواری جێبەجێكردن.
گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەفسەرێكی باڵای سوپای ئەمریكا ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەر كاتێك هێزەكانی عێراق ئامادەی شەڕبن ئەو كات شەری ئازادكردنی موسڵ دەست پێ دەكات، بەڵام بەپێی لێدوانی سەرچاوەكە بێت تاكو ئێستا سوپاو هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئامادەییان نییە بۆ دەستپێكردنی ئەو پرۆسەیە.

 

ئـ . كـ