وه‌زیری به‌رگری عێراق: شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق رونادات

03/08/2016 - 11:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وه‌زیری به‌رگری عێراق، پرسی سەربەخۆیی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئێمه‌ ناخزێینه‌ ناو ئه‌و بابه‌ته‌وه‌.

خالد عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی به‌غدا بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، رایگەیاند: ئه‌و هه‌نگاوه‌ ناگاته‌ قۆناغی جه‌نگ و شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

وه‌زیری به‌رگری عێراق، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌ پرسه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئێمه‌ ناخزێینه‌ ناو ئه‌و بابه‌ته‌وه‌، ئەو پرسە پێویستی به‌ هه‌نگاوی كرده‌یی زۆره‌.

خالد عوبه‌یدی بۆ كه‌ناڵی (كوردستان 24)، رونیشكردەوە كه‌ بڕوای ته‌واوی هه‌یه‌، شه‌ڕ و ناكۆكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ درووست نابێت و جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ كرده‌وه‌، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستێكی باڵا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت، پێویستیشه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ رۆڵیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌بێت.

ش.م