داواكاری گشتی سكاڵا لەسەرهەموو ئەو كەسانە تۆمار دەكات كە وەزیری بەرگری ناوی هێناوون

03/08/2016 - 12:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

وتەبێژی دەستەی دادوەری عێراق ڕایدەگەیەنێت: داواكاری گشتی عێراق سەرجەم ئەو دۆسیەو كەیسانە دەجوڵێنێت كە وەزیری بەرگری عێراق ئاماژەی پێكردووە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 


عەبدولستار بریقەدار وتەبێژی دەستەی داواكاری عێراق ڕایگەیاند: دادوەری گشتی عێراق سكاڵای یاسای لەسەر سەرجەمی ئەو كەسانە تۆمار دەكات كە وەزیری بەرگری عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی 1-8-2016 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خستیەڕوو كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

 

هەروەها وتیشی: بە گوێرەی ماددەەی دووی دەستوری عێراق داواكاری گشتی عێراق دەتوانێت سكاڵای یاسای لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكات كە وەزیری بەرگری عێراق ناوی هێناوون.

 

جێگای ئاماژە بۆ كردنە ڕۆژی دووشەممە دووشەممە خالید عوبەیدی وەزیری بەرگریی عێراق لە میانی دانیشتنی لێپرسینەوە لێی لە پەرلەمانی عێراق ژمارەیەك گەندەڵیی پەرلەمانتارانی پێشوو و ئێستای ئاشكرا كرد و ناوی هەریەكە لە سەلیم جبووری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاران محەمەد كەربولی، حەنان فەتلاوی، عالیە نوسەییف، حەیدەر مولا و چەند سەركردەیەكی دیكەی عێراقی هێنا و بە گەندەڵیی تۆمەتباری كردن و سەرۆك وەزیرانی عێراقیش گەشتی لەو بەرپرسانە بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە كرد.

 

 

 

سەلام بێستانسوری