كه‌شوهه‌وا هۆشداری ده‌دات

05/08/2016 - 16:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عیراق رایگه‌یاند: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ش شه‌پۆلێكی خۆڵبارین روو له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ده‌كات.

ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عیراق ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراقدا ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ شاری به‌غدا تۆمار ده‌كرێـت و پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ 49 پله‌ی سه‌دی.

ھه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراقدا روونكراوه‌ته‌وه‌، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ڕوو له‌ ناوچه‌كانی باشورو ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌كات و پله‌ی گه‌رما به‌روارد به‌رۆژی شه‌ممه‌ داده‌به‌زێت.


ڕێبین عه‌لی