تەقینەوەیەك لە بەغداد12 كەس دەكاتە قوربانی

08/08/2016 - 12:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


ئەمڕۆدووشەممە بۆمبێكی چێنراو لە نزیك عەلوەی كڕینی وفرۆشتنی میوەو سەوزە لە ناحیەی یوسفیەیی باشوری بەغدادتەقیوەتەوە بەو هۆیەشەوە 12 كەس بونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەكی لەشاری بەغداد ڕایگەیاندوە" بەیانی ئەمڕۆ لەنزیك عەلوەی كڕین وفرۆشتنی میوەو سەوزە لە ناحیەی یوسفیەیی باشوری بەغداد بۆمبێكی چێنراو تەقیوەتەوە"
ئاماژەی بەوەشداوە" بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو كەس كوژراونو 10 كەسی تریش بەشێوەی جیاواز برینداربون"
راشیگەیاندوە" دوای تەقینەوەكە هێزە ئەمنیەكان چونەتە ناوچەكەو بریندارەكانیان رەوانەی نەخۆشخانە كردوە و گەمارۆی ناوچەكەیان داوە"

أ.س