وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌ هه‌وڵی تیرۆركردن ڕزگاری بوو

09/08/2016 - 00:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2016/8/8 وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ گه‌یاره‌ له‌هه‌وڵێكی تیۆركردن ڕزگاری بوو كه‌ لایه‌ن داعش ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی كرا .

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عیراق له‌ڕێگای ماڵپه‌ری فه‌رمیه‌وه‌ بلاویكرده‌وه‌ له‌و كاته‌یخالید عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگری عێراق هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عێراقی به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ له‌میحوه‌ری‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا، ڕوبه‌ڕووی هه‌وڵێكی تیرۆركردن بوه‌ته‌وه‌ .

 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: له‌ نێوان بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره‌و ناوچه‌ی ئه‌حجه‌لیه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زیری به‌رگری گوللـه‌ باران كراوه‌و دواتریش گوللته‌ هاوه‌نیش ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كه‌ كراوه‌ .

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ش هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌ ، به‌ڵام زیانی ماددی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زیری به‌رگری كه‌وتووه‌ .

 

م. كانی