سە لیم جبوری: موفاجەئەم دەبێت

09/08/2016 - 09:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

بڕیارە ئەمڕۆ (سێشەممە 9ی ئاب) كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت، لەوبارەیەوە سەلیم جبوری ئاشكرا كردوە، كارێكی چاوەڕواننەكراو دەكات كە تاوەكو ئێستا پێش خۆی نەكراوە.

رێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاندوە: سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كاتی ئامادەبوونی لە لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان پێی وتوین: لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەی پەرلەماندا موفاجەئەم دەبێت، كارێك دەكەم هیچ سەرۆك پەرلەمانێكی عێراق پێش من نەیكردبێت.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: لیژنەكەمان رۆژی سێشەممە راپۆرتێكی سەرەتایی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات نەك راپۆرتی كۆتایی، چونكە هێشتا كەسانی دیكە ماون كە لیژنەكە بانگهێشتیان بكات و قسەیان لەگەڵدا بكات، سەلیم جبووریش جارێكی دیكە تەئكیدی لەوە كردەوە ، تاوەكو لە دادگا بێتاوانیی نەسەلمێنێت، ناگەڕێتەوە سەر كورسی سەرۆكایەتی پەرلەمان و دانیشتنەكانی پەرلەمان بەڕێوەنابات.

ش.م