تەقینەوەیەك لە بەغداد 10 قوربانی لێدەكەویتەوە

09/08/2016 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئەمڕۆ سێ شەمە لەنزیك بازاڕێكی میللی لەشاری بەغداد بۆمبێكی چێنراو تەقیەوە و بەو هۆیەشەوە 10 قوربانی لێكەوتوەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری بەغداد ئەمڕۆ سی ڕایگەیاندوە" بەرەبەیانی ئەمرۆ لەنزیك میللی لەگەڕەكی كرێكارانی شاری بەغداد بۆمبێكی چێنراو تەقیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە 9كەسێك كوژراوە و 8كەسی تریش برینداربون"
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە" دوای تەقینەوەكە هێزە ئەمنیەكان گەیشتونەتە شوێنەكەو بریندارەكانیان رەوانەی نەخۆشخانە كردوە دەستیان كردوە بە لێكۆڵینەوە لەروداوەكە."

أ.س