ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وەڵامی وەزیری بەرگری عێراقی ڕەتکردەوە

15/08/2016 - 12:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگی لەسەر چەند وەزیرێکی نوێ دا بۆ کابینەکەی عەبادی.

ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە ئامادەبوونی ٢٣٤ پەرلەمانتار دانشتنی خۆی ئه‌نجام داو حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی وەزیرە نوێکانی کابینەکەی پێشکەش بە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد.

به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەنگی لەسەر وەزیری نەوت، سەرچاوە ئاوییەکان ، گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوە ، خوێندنی باڵا دا .

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ وەڵامی خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراقی لەسەر دۆسیەکەی ڕەتکردەوە.

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی