ئەنجومەنی نوێنەران پێنج كاندیدی كابینەی نوێی عەبادی پەسەند كرد و یەكێكیانی ڕەت كردەوە

15/08/2016 - 13:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


كەمێك لەمەوبەر لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەراندا بە ئامادەبوونی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەنگ درا لە سەر شەش كاندیدی پێشنیار كراو بۆ كابینەی هەمواركراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی.


لە دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا كە 224 پەرلەمانتار ئامادەی بوون بە زۆرینەی دەنگ پێنج كاندیدی پێشنیار كراو پەسەند كران و زۆرینەی دەنگەكانیان بەدەست هێنا كە بریتی بوون لە وەزیرەكانی ( نەوت و خوێندنی باڵا و سەرچاوە ئاویەكان و گواستنەوەوگەیاندن و ئاوەدان كردنەوە".


هەروەك كاندیدی عەبادی بۆ وەزارەتی بازرگانی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران متمانەی پێ نەدرا.


هەروەك لە دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا بە زۆرینەی دەنگ وەەڵامەكانی خالید عوبێدی وەزیری بەرگری ڕەتكرایەوە لەسەر پرسی گەندەڵی لە وەزارەتەكەیدا .

 

am