عیراق یەكەم وڵاتە لە هاوكاریكردنی خەڵكی بێگانەدا

18/08/2016 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

بەپێی راپۆرتی پێوەری بەخشندەیی جهیانی بۆ ساڵی 2015، عیراق یەكەم وڵاتە كە هاوكاریی خەڵكی بێگانە دەكات ، لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتییانه شی كە عیراق بە دەستییەوە دەناڵێنێت .

سایتی دەیلی مەیڵ-ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە سەبارەت بە ریزبەندی ئەو 10 وڵاتەی بەشداری دەكەن لە هاوكاریكردنی خەڵكی بێگانە، عیراق پلەی یەكەمی گرتووە.

هەر لەو ریزبەندییەدا هەریەك لە كوەیت لە پلەی حەوت و عەرەبستانی سعودی لە پلەی نۆیەمدان، ئەمەش لەكاتێكدا عیراق خۆی بە نەهامەتییەكی قورسدا تێدەپەڕێت و وێڕای كێشەكانی خۆی بەڵام پێش ئەو دوو وڵاتە كەوتووە.

لەبواری كاری خێرخوازی، وڵاتێكی بچوكی وەك میانمار پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی بەخشینی پارەی كاش گرتووە و بەوەش پێش وڵاتێكی زلهێزی وەك ئەمریكا كەوتووە كە لە پلەی دووەمدایە لەو بوارەدا.

هەر لە لیستی وڵاتانی كۆمەك بەخش بە پارەی كاش، بەریتانیا لە پلەی شەشەم و ئیمارات لە پلەی چواردە و ئەڵمانیا لە بیستی ریزبەندییەكەدا هاتووە.

لە راپۆرتەكەدا كە تایبەتە بە ساڵی رابردوو، باس لەوەشكراوە كە لە كارە خێرخوازییەكاندا پیاوان پێش خانمان كەوتوون، ئەمەش پێشڕەوییەكە كە لە ساڵی 2008ەوە شتی وا رووی نەداوە و دوای ئەو ماوەیە ئەمە یەكەمجارە پیاوان بكەونە پێش خانمانەوە.

شكۆفه‌