400 سەربازی ئەمریكی دەگەنە بنكەی سەربازی گەیارە

18/08/2016 - 14:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

سەرچاوەیەك ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ پێنج شەممە زیاترلە 400 سەربازی ئەمریكی بەچەك و پێداویستی سەربازیەوە دەگەنە ناحیەی گەیارە وەك خۆئامادەكردنێك بۆكۆنترۆڵكردنەوەی ناحیەكە لەدەستی چەكدارانی داعش.
سەرچاوەیەك بە (غەدپرێس)ی راگەیاندوە ئەمڕۆ پێنج شەممە زیاترلە 400 سەربازی ئەمریكی بەچەك و پێداویستی سەربازیەوە گەیشتونەتە بنكەی سەربازی ناحیەی گەیارە وەك خۆئامادەكردنێك بۆكۆنترۆڵكردنەوەی ناحیەكە لەدەستی چەكدارانی داعش.
لەلایەكیترەوە وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە كە هەر ئەمڕۆ خالد عوبێدی وەزیری بەرگری لەگەڵ بەرپرسو فەرماندە سەربازیەكاندا كۆبوەتەوە باسی چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنەوەی ناحیەی گەرایرەی كردوە.

أ.س