سەلاحەدین، هێرشێكی خۆكوژیی 12 قوربانی لێكەوتەوە

03/09/2016 - 17:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

لە ئاكامی هێرشێكی خۆكوژییدا لە قەزای خورماتووی خۆرهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین، ژماره‌یه‌ك قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.


ئەفسەری هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین، ملازم عەبدولرەحمان شمەریی ئاشكرایكرد كەسێكی خۆكوژ كە لە ناوچەیەكی قەزای خورماتووی خۆرهەڵاتی ئەو پارێزگایە گردبوونەوەیەكی توركمانانی شیعەی كردبووە ئامانج، خۆی تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامدا شەش كەس كوژران و شەش کەسی دیكەش برینداربوون.
لە لێدوانێكدا ملازم عەبدولرەحمان شمەریی رایگەیاند: كەسێكی خۆكوژ بە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە، لە ناو گردبوونەوەیەكی توركمانانی شیعە مەزهەب لە شارۆچكەی شاسیانی سەربە قەزای خورماتووی خۆرهەڵاتی شاری تكریتی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین، خۆی تەقاندەوە.
شمەریی ئاشکرایکرد لەگەڵ ئەوەی هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆنەگرتووە، بەڵام لە زانیارییە سەرەتاییەكاندا ئاماژە بەوەدەكرێت رەنگە داعش لە پشت ئەنجامدانی هێرشەكەوە بێت.

ش.م