جەژنی قوربان شیعە و سوننەی كۆكردەوە

03/09/2016 - 18:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

عەلی سیستانی، یەكێك لە مەرجەعی شیعەکانی عێراق یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجە و جەژنی قوربانی دیاریکرد.

نووسینگەی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان رایگەیاند، رۆژی شەممە 3-9-2016 یەکەمین رۆژی مانگی زیلحیجەی ساڵی 1437ی کۆچی دەبێت و هەربۆیەش رۆژی 12ی ئەم مانگە دەبێتە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان.

شایانی باسە رۆژی پێنجشەممە، وڵاتی سعودیە، رۆژی شەممەی وەک یەکەمین رۆژی مانگی زیلحیجە و رۆژی دووشەممە 12-9-2016ی وەک یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد.