عێراق... مانگرتنی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دەستی پێكرد

04/09/2016 - 10:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

لەسەر داوای رابەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ یەكشەممە چواری ئەیلول ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەرانی دەزگاكانی حكومەتی عێراق بایكۆت كردنی دەوامیان دەستی پێكرد و حكومەتی عێراقیش ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە چواری ئەیلول ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەرانی دەزگاكانی حكومەتی عێراق جگە لە كارمەندانی هێزە ئەمینەكان لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر مانگرتنیان لە دەوام ڕاگەیاند وەك فشارێك بۆ سەر حكومەت كە چاكسازی لە دامودەزگاكاندا ئەنجام بدات.

 

هەروەها حكومەتی عێراق لە بەرامبەر مانگرتنی ئەو فەرمانبەرانە ڕێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر و لیژنەیەكی پێكهێماوە بەسەر دەزگا حكومیەكاندا دەگەڕێن و هەر فەرمانبەرێك ئامادەی دەوامی ئاسایی خۆی نەبێت لێپرسینەوەی لە گەڵدا دەكرێت.

 


جێگای ئاماژە بۆ كردنە هەینیی ڕابردوو رابەری رەوتی سەدر داوایكرد سەرجەم فەرمانبەران جگە لە هێزە ئەمینەكان لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە چوار و پێنجی ئەیلول مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەن و نەچنە سەر دەوام.

 


س ب