لەپەرلەمانی عێراق پەلەمانتارانی ڕەوتی سەدر مانگرتنیان راگەیاند

04/09/2016 - 14:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


لەسەر داوای رابەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ یەكشەممە چواری ئەیلول جگەلە بایكۆت كردنی دەوام لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران و دەزگاكانی حكومەتی عێراق پەرلەمانتارانی رەوتی سەدریش لەناو هۆڵی پەرلەمان بەهەمان شێوە مانگرتنیان راگەیاند.
مانگرتنی ئەو پەرلەمانتارانەی رەوتی سەدر لەسەردوای موقتەدا سەری سەرۆكی رەوتی سەدر بوو ئەمەش وەك فشارێك بۆ سەر حكومەت تاوەكو چاكسازی لە دامودەزگاكاندا ئەنجام بدات.
لەلایەكی ترەوە لە بەرامبەر مانگرتنی ئەو پەرلەمانتارو فەرمانبەرانەوە حكومەتی عێراق ڕێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر و لیژنەیەكی پێكهێناوە بەسەر دەزگا حكومیەكاندا دەگەڕێن و هەر فەرمانبەرێك ئامادەی دەوامی ئاسایی خۆی نەبێت لێپرسینەوەی لە گەڵدا دەكرێت.
جێگای ئاماژە بۆ كردنە هەینی ڕابردوو رابەری رەوتی سەدر داوایكرد سەرجەم فەرمانبەران جگە لە هێزە ئەمینەكان لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە چوار و پێنجی ئەیلول مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیەن و نەچنە سەر دەوام.

أ.س