هه‌وڵی دزینی چەندین ملیار دینار پوچه‌ڵ كرایەوە

04/09/2016 - 15:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق ئاماژه‌ به‌ كرداری پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی دزینی چه‌ندین ملیار دینار لە بانكێكی پارێزگای سەلاحەددین ئاشكرا كراوه‌.

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه‌ توانیویه‌تی له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌وڵی دزینی 6 ملیار دینار له‌ رێگه‌ی چه‌كی ساخته‌ له‌ بانێكێكی سه‌لاحه‌دین پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌.

به‌پێی ورده‌كاری پرۆسه‌كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه‌ دانی به‌وه‌ ناوه‌ كه‌وا ویستوویه‌تی به‌ چه‌كی به‌كارهاتوو فێل له‌ فه‌رمانبه‌رانی بانكه‌كه‌ بكات بۆ دزینی ئه‌و پاره‌یه‌.

ش.م