سوپای عێراق چووە نێو حەمدانیە

18/10/2016 - 14:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عێراق رایگەیاند: لە چەند سەعاتی داهاتوو شەڕی گەورە لە موسڵ دەستپێدەكات.

هەر لە ئۆپەراسیۆنە گشتگیرەكەی سەر موسڵدا، هێزەكانی سوپای عێراق چونە نێو قەزای حەمدانییەی باشووری خۆرهەڵاتی موسڵەوە و لەبارەی پێشڕەویی سوپای عێراق لە میحوەری گوێڕ و باشووری موسڵەوە، نەقیب سەعد لەیسی ئەفسەر لە فیرقەی نۆ لە سوپای عێراق رایگەیاند: هێرشی سوپا بۆسەر ناحیەی قەرەقوش لە خۆرهەڵاتی موسڵ كۆتاییهاتوە و ناحیەكە بەتەواوەتی كۆنترۆڵ كراوەتەوە.

شایەنی باسەر قەرەقوش ناوەندی قەزای حەمدانییە، دانیشتوانەكەی مەسیحیین و بەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دادەنرێت.

ش.م