بەكر ئەحمەد جاف وەك باڵوێزی عێراق لە ئۆكرانیا دیاری كرا

27/10/2016 - 22:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی


دوێنێ چوار شەممە باڵوێز بەكر ئەحمەد جاف بە فەرمی نامەی دەست بەكاربوونی پێشكەش بە پیترۆ پۆرۆشینكی سەرۆكی كۆماری ئۆكرانیا كرد.


لە میانەی دیدارەكەیدا باڵوێز بەكر جاف سوپاسی وڵاتی ئۆكرانیای كرد لە پشتیوانی كردنی عێراق لە دژایەتی كردنی تیرۆر، هەروەك جەختی كردەوە لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەكانی هەردوو وڵات و سەرمایەگوزاری كۆمپانیا ئۆكرانیەكان لە عێراق.


هەروەك سەرۆكی ئۆكرانیا پشتیوانی وڵاتەكەی دوپات كردەوە و هیوای بەرقەراربوونی ئاشتی كرد لە وڵاتدا بۆ ئەوەی كەشێكی لە بار بۆ وەبەرهێنەران دروست ببێت، ئاماژەی بە ڕۆڵی كۆمپانیا ئۆكرانیەكان كرد كە ئێستا لە چەندین سێكتەردا لە عێراق كار دەكەن.